|
|
دایکی مارادۆنا لە تەمەنی ٨١ ساڵیی دا کۆچی دواییی کرد |
|
دایکی مارادۆنا لە تەمەنی ٨١ ساڵیی دا کۆچی دواییی کرد
دایکی دیێگۆ مارادۆنای ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتین لە تەمەن ٨١ ساڵییدا کۆچی دوایی کرد، پاش ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشییەکانی پەیوەندییدار بە دڵەوە.
دالما سالڤادۆرا فرانکۆ، کە زیاتر ناسراوە بە دۆنا تۆتا، لە ڕۆژی هەینیی ڕابردووەوە لە نەخۆشخانەی لۆس ئارکۆس-ی بوێنۆس ئایرێس بوو.
دیێگۆی کوڕی، کە ئێستا ڕاهێنەری یانەی ئەلوەسڵی ئیماراتییە، گەڕایەوە بۆ ئەرجەنتین، کاتێک زانی دایکی گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.
جێی باسە دایکی مارادۆنا چەند مانگێک پێش ئێستا تووشی نەخۆشیی تایبەت بە دڵ ببوو.
بە هۆی مردنی دایکی مارادۆناوە لە یاری نێوان ئیندێپێندیێتی و ئۆڵۆمپۆ یاریزانانی هەردوو یانە خولەکێک وەستان بۆ ڕێزلێنان لە دایکی ئەو ئەفسانە زیندووەی تۆپی پێی ئەرجەنتین و جیهان.
نظرات شما عزیزان:
نوشته شده توسط Honar Pirani |
لينک ثابت
|چهار شنبهبرچسب:,|
|
|
آخرين مطالب |
|
|
|